تەندروستی هەولێر؛ شەوی سەری ساڵ ٣٠حاڵەتی برینداربوون تۆماركراوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ لە ڕێگەی ١٠تیمەوە تەندروستی خرایە حاڵەتی ئامادە باشیەوە و دەشڵێت ،”لە شەوی سەری ساڵ ٣٠حاڵەتی برینداری جۆراوجۆر تۆماركراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای بڕیار و پلانی لە ئاستی پارێزگای هەولێر بۆ ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ، شەوی ڕابردوو لەڕێگەی بەشی كردە پزیشكییەكان ١٠تیمی پزیشكی ئامادەكرا لە سنوری شاری هەولێر، وەك ئامادەباشیەك بۆ حالەتێكی ڕووداو چارەسەری پێویستیان بۆ بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تیمەكانیان پێشوازیان لە نزیكەی ٣٠حاڵەتی جۆراوجۆركردووە، كە لەكاتی ئاهەنگی سەری ساڵ برینداربوون و پێویستیان بە چارەسەر هەبووە دوای چارەسەر تیمەكانی پزیشكی چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامداوە.

قد تكون صورة ‏‏شخصين‏ و‏منظر داخلي‏‏

قد تكون صورة ‏شخصين‏

مەغریب؛ بەلەمێكی كۆچبەران لەدەریای ناوەڕاست ژێر ئاو كەوت و ١٣كۆچبەر خنكان
پێت مەغریب؛ بەلەمێكی كۆچبەران لەدەریای ناوەڕاست ژێر ئاو كەوت و ١٣كۆچبەر خنكان
كۆبوونەوەی سێ قۆڵی توركیا و سوریا و ڕووسیا تایبەت بە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدرێت
دوات كۆبوونەوەی سێ قۆڵی توركیا و سوریا و ڕووسیا تایبەت بە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدرێت
پەیوەنیدر