بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکەم رۆژی جەژن ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور, لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بارینی تاوە بارنێکی کورت خایەن هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” ئەمڕۆ شەممە 15- ی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما / نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .
هەروەها سبەی یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024، کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور, لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاویە سنوورەیکان ئەگەری بارینی تاوە بارنێکی کورت خایەن هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43
سلێمانی : 39
دهۆک : 41
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 42
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 27
گەرمیان : 46