پوتین مەرجەکانی ڕووسیای بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراین ڕاگەیاند



 سەرۆکی ڕووسیا، دەڵێت؛ “پێویستە یەکە سەربازییەکانی ئۆکراین لە کۆمارەکانی دۆنێسک و لوهانسک، ناوچەکانی خێرسۆن و زاپۆریژیا بکشێنێتەوە، دوای ئەوەی کیێڤ بە فەڕمی ڕاگەیاند کە ئامادەی جێبەجێکردنی ئەم داواکاریانەیە و دەست بە کشانەوەی یەکەکانی بکات و دەستبەرداری پلانی خواستی بەشداریکردن لە ناتۆ بێت، خێرا فەرمان دەکەین بە ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان و دەستپێکردنی دانوستانەکان”.

 ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر ئۆکراینا لە دۆنێسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا بکشێتەوە و دەستبەرداری خواستی بەشداری کردن لە ناتۆ بێت، دەتوانن دەست بە دانوستان بکەن و ڕایگەیاند: “داوای داخستنی لاپەڕەی تراژیدی مێژوو و هەنگاو بە هەنگاو بنیاتنانەوەی پەیوەندی دراوسێی باشی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراینا و ئەورووپا دەکەین لەسەر بنەمای متمانە”.

ئەم قسانەی پوتین دوای کۆبوونەوەی لە بینای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لە مۆسکۆی پایتەخت لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هات.

 

لە کۆبوونەوەکەدا پوتین مەرجەکانی ڕووسیای بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا ڕايگەیاند و، وتی: “پێویستە یەکە سەربازییەکانی ئۆکراینا لە کۆمارەکانی دۆنێسک و لوهانسک، ناوچەکانی خێرسۆن و زاپۆریژیا بکشێنێتەوە.

دوای ئەوەی کیێڤ بە فەڕمی ڕاگەیاند، کە ئامادەی ئەمەیە و دەست بە کشانەوەی یەکەکانی بکات و دەستبەرداری پلانی خواستی بەشداری کردن لە ناتۆ بێت، خێرا فەرمان دەکەین بە ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان و دەستپێکردنی دانوستانەکان”.

وتیشی: “ئەمڕۆ دووبارە داواکاری ئاشتییەکی ڕاستەقینە ئاڕاستەی ئۆکراینا دەکەین، داوای کۆتاییهاتنی شەڕ و پێکدادانەکان دەکەین، نەک ئاگربەستی کاتیی و چەقبەستنی بابەتەکە”.

سەرۆکی ڕووسیا  باسی لە کۆنفرانسی سویسراش کرد و، ڕایگەیاند: “بانگهێشتی کۆنفرانسەکەی سویسرا نەکراین، بەبێ ڕووسیا و دروستکردنی دیالۆگێکی کراوە و بەرپرسانە لەگەڵ ئێمەدا، ئەستەمە چارەسەر بۆ ئاسایشی ئۆکراینا و ئەوررووپا بدۆزرێتەوە”.

منداڵانی غەززە لە برسا دەمرن
پێشت منداڵانی غەززە لە برسا دەمرن
سبەینێ جەژنی قوربانە و بازاڕی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی گەرمە
دواتر سبەینێ جەژنی قوربانە و بازاڕی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی گەرمە
ەیوەندیدار