ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی حوزەیرانی 2024، به‌رامبه‌ر به 9ی زولحیجه‌ی 1445ی كۆچی، حاجیان ده‌چنه سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه، تاوەکو کاتی رۆژئاوابوون له‌وێ دەمێننەوە.
دواتر دوای گەڕانەوەیان لە کێوی عەرەفە، حاجییان لە موزدەلیفە دەمێننەوە، کە دەکەوێتە نێوان مینا و کێوی عەرەفە
شەوی رابردووش وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، هەموو حاجیانی هەرێمی کوردستان گه‌یشتوونه‌ته كێوی عەرەفه و خێمه‌یان بۆ دابینكراوه.
له هه‌رێمی كوردستانه‌وه زیاتر لە چوار هەزار و 300 کەس بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج چوونەتە وڵاتی سعودیە و هەزار و 600 کەسیان بە رێگای وشکانییه‌وه سەفەریان کردووە.
بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار حاجی سەردانی وڵاتی سعودیەیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج