لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی رایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا توركیا ٢٧ جار چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی بۆردومانكردووە.
كامەران عوسمان، لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی ڕایگەیاندووە، تورکیا لەمساڵدا ٨٣٣ هێرشی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە هەشت هاووڵاتی شەهیدبوون.
لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی وردەکاری هێرشەکانی شەش مانگی رابردووی خستووەتە روو دەڵێت هێرشەکان بەم جۆرە بوون:-
پارێزگای دهۆک: ٣٦٥، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای هەولێر: ٣٥٦، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای سلێمانی: ١٠٢، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای نەینەوا: ١٠، هێرش و بۆردوومان.