کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژانی جەژن پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوکیش هەیە بە تایبەت لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای رۆژانی جەژنی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”پێشبینى دەکرێ ئاسمانى هەرێم لە ڕۆژانى جەژن (یەکشەممە تا کۆتایی هەفتە) لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێ جار نیمچە هەور بێت و پلەکانى گەرما بە 2 پلە وە لەناوچەکانى گەرمیان بە 3 پلە بەرزترببنەوە بە بەراود بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ.
هەروەها خێرایی با (10-20) کم/ک لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک بە تایبەت لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان.