لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان هاووڵاتییان لە هەموو جیهانەوە سەردانی وڵاتی سعودیە دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئەرک و واجباتی حاجیانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لە سبەینێوە ئەرکەکان دەستپیدەکەن کە بەمجۆرەی خوارەوەن:
* ئێوارەی سبەی ھەینی حاجیان ئیحرام دەبەستن و بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێدەکەون، تاکو ڕۆژی شەممە نوێژی مەغریب لەعەرەفە دەمێننەوە
* دواتر حاجیان دەچنە ناوچەی موزدەلیفە و نوێژی مغریب و عیشا بەقەسرو جەمع دەکەن و شەو لەوێ دەمێننەوە
* دواتر حاجیان دەچن بۆ جەمەڕات
* ئینجا بۆ تەوافی ئیفازە و دواتر سەعی سەفا مەڕوا ئینجا قژ تاشین یان کورتکردنەوە
* بۆڕۆژی یەکەمی جەژن حاجیان دەچنە مینا دووشەو دەمێننەوە
* یەکەم ڕۆژ دوای نیوەڕۆ دەچن بۆ جەمەڕات
*دووەم ڕۆژیش دوای نیوەڕۆ دەچن بۆ جەمەڕات
* ئەرک و واجباتی حەج کۆتایی دێت تاکو ساتی گەرانەوە و ئەنجامدانی تەوافی ماڵئاوایی
مەرجە حاجیان ھەدی بکەن واتە حەیوانێک سەربڕن لەماوەی ئەرک واجباتەکان .
خوای گەورە حەجی پیرۆزتان بەقسمەت بکات