بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو شەوێكی ئارام بوو بۆ شاری سلێمانی و كەمترین رووداوی نەخوازرا و ڕوویداوە، هیچ حاڵەتێكی دزیكردنیش تۆمارنەكراوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە شەوی رابردوو شەوێكی ئارام بوو بۆ شاری سلێمانی ، بەراورد بەو دەیان هەزار كەسەی لە شوێنە گشتییەكاندا كۆبوونەوە رووداوێكی نەخوازراوی ئەو تۆ ڕووینەداوە.
ئاشكراشیكردووە، كە لە شەوی رابردوودا كەمترین ڕووداوی نەخوازراو روویداوە و تەنها یەك حاڵەتی شەركردن روویدا، كە ئەویش لەشوێنی رووداوەكە چارەسەركرا و هەروەها هیچ حاڵەتێكی دزیكردنیش تۆمارنەكراوە .