ێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئه‌رمان تۆپچو کونسوڵی گشتی نوێی تورکیا لەهەرێم گرنگی و بایەخی پەیوەندییەکانیان خستەڕوو.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/6/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌رمان تۆپچو كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى نوێى وڵاته‌كه‌ى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه كونسوڵى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى دا و دووپاتى كرده‌وه، كه توركيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هيواى خواست له ميانى ئه‌ركه‌كه‌يدا بتوانێت بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا بدات.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.