وادەی بەبانکیکردنی سەرجەم مووچەخۆران ڕاگەیەندرا



حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی بڵاوکردەوە کە لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا لە “هەژماری من” مووچەیان وەرگرتووە.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی 50 هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتی لە پارێزگاری هەولێر مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی و لەڕێگەی پرۆژەی ‘هەژماری من’ـەوە وەرگرت، ژمارەی سودمەندان دوو هێندەی مانگی ڕابردوو بوو. ئەمەش دوای ئەوە هات کە لەماوەی ڕابردوودا خۆیان لە پرۆسەی بە بانکیکردن تۆمارکردبوو.

ئاماژە بەوەشدەکات،  ئامانج لە پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە هەژمارێکی بانکی پارێزراو و سەلامەت بۆ فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی هاوچەرخ دابین بکات، کە خۆیان خاوەندارییەتی تەواوییان بەسەریەوە هەبێت.

ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، لەگەڵ فراوانبوونی زیاتری پڕۆژەکە، هاووڵاتییانمان خۆیان دەتوانن ئەزموونی ئەو کارئاسانییە بکەن و متمانەیەکی زیاتر لایان درووست ببێت، چونکە پرۆژەی هەژماری من دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە لەژێر ڕەزامەندی و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانکییەکان بە هەرزانترین تێچوو لەسەر ئاستی عێراقدا._

وەزارەتی دارایی دەشڵێت، شایانی باسە تا کۆتایی ئەمساڵ و لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من، سەرجەم مووچەخۆران کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر لە پڕۆژەکەدا تۆمار دەکرێن، هەربۆیەش بەوپەڕی توانامانەوە هەموولایەک هان دەدەین تاوەکو لەم گۆڕانکارییە وەچەرخانەی هەرێمی کوردستان بەشداربن.

هەرێم و بەغدا لەسەر کرێی گواستنەوەی نەوت ڕێکەوتن
پێت هەرێم و بەغدا لەسەر کرێی گواستنەوەی نەوت ڕێکەوتن
چۆن لەم وەرزی گەرمایەدا هەستیاری پێست بەرامبەر خۆر نەهێڵین؟
دوات چۆن لەم وەرزی گەرمایەدا هەستیاری پێست بەرامبەر خۆر نەهێڵین؟
پەیوەندیدار