چۆن لەم وەرزی گەرمایەدا هەستیاری پێست بەرامبەر خۆر نەهێڵین؟



دکتۆر سڤێتلانا شارشکۆڤا پسپۆڕی بواری پێست و هەستیاری و بەرگری چەند ئامۆژگاریەکی پێشکەش بەو کەسانە کرد کە بەدەست تیشکی خۆرەوە دەناڵێنن.

ئەو پزیشکە دەڵێت، “هەستیاری خۆر (فۆتۆدێرماتۆزی) نەخۆشییەکی پێستە، لە کۆمەڵەی نەخۆشی پێستەکانە و  بە هەستیاری زۆر پێست بە تیشکی سەروو بنەوشەیی دەناسرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیشکی خۆر نابێتە هۆی هەستیاری، بەڵکو زۆر کۆبوونەوەی ماددە هەستیارکەرەکانی ڕووناکی لەژێر پێستدا- ئەو مادانەی لەژێر کاریگەری خۆردا دروست دەبن، هەستیاری پێست بۆ تیشکی خۆر زیاد دەکات.

ئەو ڕوونیشیکردەوە، “نیشانەکانی هەستیاریی خۆر لەماوەی چەند خولەکێک تا چەند سەعاتێک یان تەنانەت چەند ڕۆژێک دەردەکەون، لەشێوەی سووربوونەوە و ئاوسانی پێست و جۆرەها پەڵەی تری پێست ” پەڵە، زیپکە، بڵق و توێکڵکردن کەسەکە هەست بە خوران و سووتان و ناڕەحەتی دەکات.”

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەستیاریی خۆر بە دیاردەیەکی کاتی دادەنرێت، بەڵام لە حاڵەتە توندەکاندا، جگە لەو نیشانانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد، لەوانەیە ببێتە هۆی خراپی تەندروستی و سەرئێشە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.

ئەو ڕوونیشیکردەوە، “چارەسەرێکی گشتی نییە، بۆیە کاتێک یەکەم نیشانەکان دەردەکەون، دەبێت کەسەکە لە سێبەردا پەنا ببات یان لە ماڵەوە بمێنێتەوە، بەڵام کاتێک نیشانەکانی توند بوون، دەبێت دەرمانی دژە هیستامین بخوات و مەڵهەم و کرێمی دەرەکی بەکاربهێنێت”.

ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە بەدەست هەستیاری خۆرەوە دەناڵێنن لە سەرەتای وەرزدا بەرکەوتنیان بە تیشکی خۆر کەم بکەنەوە و دواتر وردە وردە زیاد بکەن، بۆ ئەوەی لەش وردە وردە لەگەڵ کاریگەری تیشکی سەروو بنەوشەیی ڕابێ و ئەمەش مەترسی کاردانەوەی هەستیاری کەمدەکاتەوە. هەروەها ئامۆژگاری دەکرێت لە کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە بەر خۆر نەکەوێت، چونکە تیشکی سەروو بنەوشەیی لە لوتکەدایە.

وادەی بەبانکیکردنی سەرجەم مووچەخۆران ڕاگەیەندرا
پێت وادەی بەبانکیکردنی سەرجەم مووچەخۆران ڕاگەیەندرا
کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بڕیاریدا
دوات کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بڕیاریدا
پەیوەنیدر