کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بڕیاریدا



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لەعێراق وادەی تۆماركردن و خۆپاڵاوتنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بڵاویكردۆتەوە، وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانی و حزبەكان و كاندیدەكان لەسەر ئاستی تاك و پێكهاتەكان كە خوازیاری بەشداریكردنن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، وادەی تۆمارکردن تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو 24-6 درێژكراوەتەوەو لەكاتی كۆتاییهاتنی دەوامی فەرمیدا ئەو وادەیەش كۆتایی دێت، دەشڵێت” تا دوای جەژنی قوربان سەرجەم حزب و لایەن و تاكەكان دەتوانن خۆیان تۆمار بكەن و ببنە كاندیدی هەڵبژادن”.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادن لەعێراق رایگەیاندبوو، كە رۆژی پێنجشەممە 13-6 دوای کۆتایهاتنی  دەوامی فەرمی وادەی خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت و دەرگاكانی خۆپاڵاوتن دادەخرێن.

چۆن لەم وەرزی گەرمایەدا هەستیاری پێست بەرامبەر خۆر نەهێڵین؟
پێت چۆن لەم وەرزی گەرمایەدا هەستیاری پێست بەرامبەر خۆر نەهێڵین؟
بۆ ڕۆژانی جەژن کاتی دەوامی نەخۆشخانەکان دیاریکرا
دوات بۆ ڕۆژانی جەژن کاتی دەوامی نەخۆشخانەکان دیاریکرا
پەیوەندیدار