دوای 19 کاتژمێر ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر کۆنتڕۆڵ کرا



دوای تێپەڕینی 19 کاتژمیر و بە هەوڵی کارمەندانی بەرگری شارستانی دواجار ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر کۆنتڕۆڵ کرا.

بەرگری شارسستانی هەولێر ڕایاگەیاند، توانرا بە هەوڵی سەرجەم کارمەندان دوای 19 کاتژمێر ئاگری پاڵاوگەکەی سەر رێگەی هەولێر -گوێر کۆنتڕۆڵ کرا.

بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشداوە، 14 کارمەندمان لەکاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە برینداربوون،

بەگوێرەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی بەرگریی شارستانی، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆتی کارەبای مۆەلیدەی یەکێک لە تانکەرەکان بووە، سەرەتا ئاگرەکە لە کۆگایەکی پاڵاوگەکە کەوتووتەوە کە پێنج هەزار تۆن فلۆرین و نەفتای تێدا بووە، دواتر کۆگایەکی دیکەش سووتاوە.

پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەرکرد
پێشت پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەرکرد
لە جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغە دەکرێت
دواتر لە جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغە دەکرێت
پەیوەندیدار