سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە



سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد و جەختیان لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامى له‌ عێراق و سووريا تاوتوێ كران و جه‌خت له‌ پێويستيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يماناندا كرايه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرايه‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگيى پشتيوانيكردنى پرۆسه‌كه و‌ نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هاوڕا بوون.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بچوکترین وێنەکێشی جیهان ناوی چووە کتێبی گینس
پێشت بچوکترین وێنەکێشی جیهان ناوی چووە کتێبی گینس
بانگه‌واز بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وزه‌ی خۆر دەکرێت
دواتر بانگه‌واز بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وزه‌ی خۆر دەکرێت
پەیوەندیدار