کارەبای سلێمانی داوا لەو کۆمپانیایانە دەکات کە به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر کاردەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن و خۆیان تۆماربکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی داوا له سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كات كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزەی خۆر دەکەن، سه‌ردانی به‌شی وزە نوێبووەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەو کۆمپانیایانە به مه‌به‌ستی خۆ تۆماركردن و ڕوونكردنه‌وه و پێدانی ڕێنمایی تایبه‌ت به دانانی وێستگه‌كانی وزه‌ی خۆر و زانیاری سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی موادی كوالێتی به‌رز سەردانمان بکەن.