وەزیرێکی ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لە شەڕی بازرگانی لەگەڵ چین



وەزیری گواستنەوەی ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لە هەڵگیرسانی جەنگی بازرگانی لەگەڵ چین، بە سەپاندنی باج بەسەر بەرهەمەکانی ئەو وڵاتەدا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە.

ڤۆڵکەر ڤیسینگ، وەزیری گواستنەوەی ئەڵمانیا هۆشداری دا لە “جەنگی بازرگانی” لەگەڵ پەکین، دوای ئەوەی کۆمسیۆنی ئەوروپا سەپاندنی باجی گومرگی زیادەی ڕاگەیاند، بەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان کە لە چینەوە هاوردە دەکرێن.

ڤیسینگ وەزیری لیبراڵەکان لە پلاتفۆرمی X دا، نیگەرانی خۆی دەربڕی کە ئەم باجانە “زیان بە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان و بەرهەمەکانیان دەگەیەنن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی زیادبوونی کێبڕکێ و بازاڕی کراوە و هەلومەرجی باشتر بۆ دامەزراندنی لە یەکێتی ئەوروپا، ئۆتۆمبێلەکان هەرزانتر دەبن، نەک لەڕێگەی شەڕی بازرگانی و دابەشکردنی بازاڕەوە.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، پەکینی تۆمەتبار کرد، بەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی پەرە بە بەرهەمهێنەرانی خۆی دەدات لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا، هەروەها لە مانگی ئەیلوولدا لێکۆڵینەوەیەکی کردووە سەبارەت بە پاڵپشتی حکومەتی چین بۆ ئەم کەرتە.

کۆمسیۆن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، کە باجی گومرگی لە ئێستادا دەگاتە ١٠٪، ڕەنگە تا ٤ی تەمموز بە تێکڕا بگاتە ٣١٪ی نرخی فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هاوردە دەکرێن بۆ ئەوروپا.

ئەڵمانیا کە ئۆتۆمبێلەکانی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چین دابەشکراون، لەگەڵ سوید و هەنگاریا شەڕیان کرد بۆ ئەوەی سزا بەسەر بەرهەمهێنەرانی چینیدا نەسەپێنن، لە ترسی تۆڵەسەندنەوە و زیانگەیاندن بە بەرهەمەکانیان.

چین بازاڕی سەرەکی نیشتمانی کۆمپانیاکانی ڤۆڵکسواگن و بی ئێم دەبلیو و مێرسیدس ئەڵمانییە و تا ٣٦٪ی قەبارەی فرۆشتن پێکدەهێنێت.

کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی (VDA) لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرنجێکی بڵاوکردەوە، “ئەم ڕێوشوێنە مەترسییەکانی ململانێی بازرگانی جیهانی زیاد دەکات”.

هیلدێگارد مۆلەر، سەرۆکی یەکێتییەکە دەڵێت، “ئەم ڕێوشوێنانە زیانەکانی زیاترە لە سوودەکانی بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئەوروپی و ئەڵمانیا”.

بانگه‌واز بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وزه‌ی خۆر دەکرێت
پێت بانگه‌واز بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وزه‌ی خۆر دەکرێت
حاجییەکی مالیزیی دوای ٢٠ ساڵ خەونەکەی بەدی دەهێنێت
دوات حاجییەکی مالیزیی دوای ٢٠ ساڵ خەونەکەی بەدی دەهێنێت
پەیوەندیدار