بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور و لە هەندێك ناوچە نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێت،”پلەكانی گەرما پلەیەك نزمتردەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشووتر”.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ یەك شەممە ١- ١- ٢٠٢٣ كەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش پلەیەك نزمتردەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشووتر.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە خێرای با لەنێوان ( ٥ – ١٠ ) كم/س و ئاراستەی باش لە باكوری خۆرهەڵات دەبێت و هەروەها مەودای بینین ( ٩ – ١٠ ) كم دەبێت .
سبەی دوو شەممە ٢ -١- ٢٠٢٣
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور وە لە هەندێك ناوچە نیمچە هەور دەبێت.
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشووتر.
خێرای با / ٥ – ١٠ كم/س.
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات
مەودای بینین / ٨ – ١٠ كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :