عێراق پێنەدانی سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردووی خستە ئەستۆی هەرێم



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند، “وەزیری دارایی عێراق بەرپرسیارێتییەکەی خستووەتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەردانی شاری بەغدایان کرد، داوای سێ مووچەکەی ساڵی ٢٠٢٣ مان بە نووسراوی ژمارە (٧٦٥/د لە ٢٢/٥/٢٠٢٤) بەیاداشتێکی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاڕاستەی وەزیری دارایی فیدڕاڵ کرد.

وتیشی، لە وەڵامی نووسراوەکەدا وەزیری دارایی تەیف سامی بە نووسراوی ژمارە (١٥٥٣٣ لە ١٠/٦/٢٠٢٤) ئاماژە بەوە دەکات لە ڕێی بانکەکانی ڕەشید، ڕافیدەین و TBI بە چوار بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پارەیان بۆ هەرێم ناردووە و ئەو بابەتەش (سێ مووچەکە) لە تایبەتمەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

سۆران عومەر ئاماژە بەوەشدەکات، هەرچەندە وەزیری دارایی وەڵامی پرسی ئەم سێ مووچەی بە نادیاری هێشتووەتەوە و بەرپرسیارێتیەکەی خستووەتە سەر حکومەتی هەرێم.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدایە و سەردانی هەرێمیش دەکات
پێت وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدایە و سەردانی هەرێمیش دەکات
سوودانی ژمارەیەک ئەندازیاری کەرتی کارەبای لە پۆستەکانیان دوورخستەوە
دوات سوودانی ژمارەیەک ئەندازیاری کەرتی کارەبای لە پۆستەکانیان دوورخستەوە
پەیوەنیدر