حکومەتی هەرێم پێنج ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند



حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج ڕۆژ پشووی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، لە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ ی ٦ ی ٢٠٢٤، تاکوو ڕۆژی هەینی ٢١ ی ٦ ی ٢٠٢٤، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە ڕۆژی یەکشەممەی دواتر، ٢٣ ی ٦ ی ٢٠٢٤، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.

لە سبەینێشەوە حاجییان کە زیاتر لە چوار هەزار و 600 حاجی هەرێمی کوردستانیان لە نێودایە دەچنە مینا و لەوێوە دەست بە ڕێوڕەسمەکانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەکەن.

سوودانی ژمارەیەک ئەندازیاری کەرتی کارەبای لە پۆستەکانیان دوورخستەوە
پێشت سوودانی ژمارەیەک ئەندازیاری کەرتی کارەبای لە پۆستەکانیان دوورخستەوە
ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر بەردەوامە
دواتر ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر بەردەوامە
پەیوەندیدار