ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر بەردەوامە



تیمەکانی بەگری شارستانی هەولێر لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەن کە لە دوێنێ شەوەوە لە پاڵاوگەیەکی لەسەر ڕێگەی هەولێر – گوێڕ گرتووەتەوە.

بە هۆی ئەوەی کوژاندنەوەی ئاگرەکە ئەستەم بووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی زیاتر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن بۆ ئەوەی بۆ ناوچەکانی دەوروبەری تەشەنە نەکات.

زیاتر لە 30 تیمی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و 10 کەسیش برینداربوون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانیش سووتاون.

تا ئێستا قەبارەی زیانە ماددیەکان و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە.

حکومەتی هەرێم پێنج ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
پێت حکومەتی هەرێم پێنج ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
دوات ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
پەیوەندیدار