دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بەردەوامە و سبەینێ مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک و سێ سەرۆکایەتییەکە دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بڵاویکردووەتەوە سبەینێ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، پلان دانان، رۆشنبیری و لاوان، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، کارەبا، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران) دابەشدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری هێزەئەمنییەکان بڵاونەکراوەتەوە، دیار نییە کەی مووچەکانیان وەردەگرن.