لەسەر رێگای هەولێر – گوێر ئاگر لە پاڵاوگەیەك كەوتەوە



ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سەر ڕێگای هەولێر – گوێڕ کەوتەوە

پاڵاوگەیەکی سەر ڕێگەی هەولێر-گوێر بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرتووە و هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکان ئاگر لە کۆگای قیڕی پاڵاوگەکە کەوتووەتەوە و دواتر تەشەنەی کردووە و ژمارەیەک لە ئەمبارەکانی پاڵاوگەکە ئاگری گرتووە.

پاڵاوگەکە کەوتووەتە گوندی تەرجانی سەر بە ناحیەی گوێڕ.

بە قسەی وتەی شایەتحاڵەکان ئاگرکەوتنەوەکە کاتێک دروست بووە کە کرێکارەکان سەرقاڵی بەتاڵکردنی نەوتی خاو بوونە کە لە پڕ گڕی گرتووە و دواتر ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

سبەینێ مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت
پێت سبەینێ مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت
یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوەکەی دهۆک منداڵێکی ئاو فرۆشە
دوات یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوەکەی دهۆک منداڵێکی ئاو فرۆشە
پەیوەندیدار