یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوەکەی دهۆک منداڵێکی ئاو فرۆشە



ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری دهۆک کەسێک بە هەڕەمەکی تەقە دەکات و چوارکەس بریندار دەکات، کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن 11 ساڵانە و ئاوی دەفرۆشت.

بەپێی ئەو گرتانەی لە کامێراکانەوە بەدیار کەوتوون، کەسەکە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە چەکی پێیە و تەقەدەکات، دواتر لەشوێنی تەقەکردنەکە هەڵدێ و تا ئێستاش گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

هاوکات لە ئەنجامی تەقەکردنەکە، دوو پۆلیس بریندار دەبن و دواتر لەڕێگەی ئۆتۆمبێلەوە سەرجەم بریندارەکان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی زانییارییەکان برینی یەکێک لە بریندارەکان کەمێک سەختە،

پێش کەمێک ناسنامەی بریندارەکان ئاشکرا کرا، بەڵام هێشتا ناسنامەی تەقەکەرەکە دیارنییە،

بریندارەکان بریتین لە :

شڤان جەلال تەمەنی 36 ساڵە و پۆلیسە

سەرکەوت حاجی، تەمەنی 39 ساڵە و پۆلیسە

یوسف سدیق تەمەنی 20 ساڵە

محەممەد رەزوان، تەمەنی 11 ساڵە و ئاوفرۆشە

هێشتا هۆکاری ڕووداوەکە و شوێنی تەقەکەرەکە بە نادیاری ماوەتەوە ، و پۆلیس بەردەوامە لە گەڕان بۆ دەستگیرکردنی تاوانکارەکە.

ئەوەی جێی باسە لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە سێ یەم ڕووداوی تەقەکردنە لە هەولێر و دهۆک، لە ڕووداوەکەی هەولێر چوارکەس گیانیان لەدەستدا، هاوکات هەر ئەمڕۆش لە سلێمانی کەسێک باوکی خۆی بە چۆقۆ کوشت.

لەسەر رێگای هەولێر – گوێر ئاگر لە پاڵاوگەیەك كەوتەوە
پێت لەسەر رێگای هەولێر – گوێر ئاگر لە پاڵاوگەیەك كەوتەوە
هۆشداری لە بەرزبوونەوەی دۆلار بۆ 150 هەزار دەدرێت
دوات هۆشداری لە بەرزبوونەوەی دۆلار بۆ 150 هەزار دەدرێت
پەیوەندیدار