پێشەوا هەورامانی پشووی جەژن و كاتی پلەبەرزكردنەوە و مووچەی ڕاگەیاند



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت لە هەموو دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر هەناردەكردنی نەوت لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە

ڕاشیگەیاند، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە تەواوی هەفتەی داهاتوو لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەبێتە پشووی فەرمی.

وتيشى، “لەسەر مووچە ڕێككەوتن هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا و ئەوەی لەسەر هەرێم بووە جێبەجێ‌ كراوە و مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەركراوە و دوای جەژن مووچەیەكی دیكەیان بەسەردا دابەش دەكرێت”.

سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران وتی، “پەیوەستە بە ناردنی بودجەی هەرێم، هەركات بەتەواوی بودجە بۆ هەرێم ڕەوانەكرا، ئەوكات دەستپێدەكاتەوە”.

ئاشكراشی كرد، زیاتر لە 4 هەزار فەرمانبەر لەڕێگەی بانكی (تی بی ئای)ەوە زانیارییان نێردراوە بۆ دروست كردنی هەژماری بانكی و تەوتینی مووچە و ئەمڕۆش 653 فۆڕمی زانیاری مووچەخۆران بۆ ئەو بانكە نێردراوە.

بەهۆی “شێرپەنجە”وە كۆتایی بە كێشەی تاوەری پەیوەندییەكان دەهێنرێت
پێت بەهۆی “شێرپەنجە”وە كۆتایی بە كێشەی تاوەری پەیوەندییەكان دەهێنرێت
لەناو بازاڕی دهۆك بوو بە تەقە
دوات لەناو بازاڕی دهۆك بوو بە تەقە
پەیوەنیدر