كۆمسیۆن هەڵوێستی پارتی بۆ بەشداری لە هەڵبژرادن ئاشكرادەكات



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیدا ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتی و حزب و كاندیده‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دادەخرێت و دەشڵێت: “پارتی ئاره‌زووی خۆی بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردن نیشانداوە”.

جومانه‌ غەلای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و ڕێكخراوه‌ سیاسییه‌كان، ئاره‌زووی خۆی بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نیشانداوه.

ڕاشیگەیاندووە، سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیدا ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتی و حزب و كاندیده‌ تاكه ‌كه‌سییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داده‌خرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هه‌موو لایه‌نه‌ یاسایی و كارگێڕیی و دارایی و هونه‌رییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كراون.

جەختیشی كردۆتەوە، كۆمسیۆن به‌ ته‌نیا لایه‌نی هونه‌رییه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نی سیاسیی نییه و ‌ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاسا و پابه‌ندیی و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ریه‌تی، جێبه‌جێیان ده‌كات.

 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندرا
پێت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندرا
سودانی بڕیاریدا بە پێدانی بڕێك پارەی وەك دیاری بە حاجییان
دوات سودانی بڕیاریدا بە پێدانی بڕێك پارەی وەك دیاری بە حاجییان
پەیوەنیدر