وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهات و هەناردەی نەوتی لە چوار مانگی یەكەمی 2024دا بڵاوكردەوە، كە (411) ملیۆن بەرمیل نەوت بووە و داهاتەكەشی (38) ترلیۆن دینارە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهات و هەناردەی نەوتی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوكردەوە، كە نزیکەی (411 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، نزیکەی بڕی (405 ملیۆن و 810 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (98.6%) بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بووە.
هەر بەپێی ئامارەكە، داهاتی گەڕاوەی نەوتی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە (38 ترلیۆن و 26 ملیار) دینار بووە و (89%) کۆی داهاتی وەزارەتەکەی پێکهێناوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم نەكراوە و بەوەش مانگانە زیانی نزیكەی یەك ملیار دۆلاری لە داهاتی گشتی هەرێم و عێراق داوە.