کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا



وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بە تەزووی کارەبا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەلاری نوێی قەزای کەلار کرێکارێک بە ناوی ( یادگار سالار صدیق ) لەدایکبووی 2004 لەکاتی کارکردندا تەزووی کارەبای بەرکەوتووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کرێکارێکی دیکەش برینداربووە دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا،

وتیشی، پۆلیس چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارو چۆنێکی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

بۆ جاری دووەم، ئەمریکا سیستمی مووشەکیی پاتریۆت رەوانەی ئۆکراین دەکات
پێت بۆ جاری دووەم، ئەمریکا سیستمی مووشەکیی پاتریۆت رەوانەی ئۆکراین دەکات
سعودییە: حەج بە ڤیزای سەردانی رێپێدراو نییەو سزای توندی هەیە
دوات سعودییە: حەج بە ڤیزای سەردانی رێپێدراو نییەو سزای توندی هەیە
پەیوەندیدار