بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت، مەرزەكەیان داناخرێت و كراوە دەبێت بەڕووی هاووڵاتیان و گەشیاران و هەروەها جمووجۆڵی گەشتیاری و بازرگانیش ئاساییە.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە ١ی ١ی ٢٠٢٣بڵاویكردەوە، كە سەرجەم هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاگادار دەكەن ، كە مەرزەكەیان داناخرێت و كراوەیە بۆ جمووجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی دەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەوگەشتیارانەی بەئۆتۆمبیلی خۆیانەوە لەجۆری (لاندكرۆزر، ڕانج ڕۆڤەر، مارسیدس، تویوتا هایلۆكس) گەشت دەكەن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئەوەی كارەیاسیەكانی گومرگ و دەفتەرگومرگی تەواو دەكەن پێویستە (بەڵێن نامەی دادگا وكارتی نیشتمانی و ساڵنامەی ئۆتۆمبێلی) بەناوی خۆیەوەپێ بێت كە لەدیووی ئێران داوای لێدەكرێت.
هاوكات هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران بڵاویانكردەوە، كە لەیەكەم رۆژی ساڵی نوێدا ئەمڕۆ یەكشەممە ١ی كانونی دووەمی ٢٠٢٣ دەروازەكانیان داناخرێت و هاتوچۆی گەشتیاران و بازرگانان بەردەوامی دەبێت.