لە ئاگرەکەی سلێمانیدا وەستایەک گیانی لەدەستدا



وەستایەک لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانیدا گیانی لەدەستدا کە بە هۆی تەقینەوەی تەنکییەکی گازەوە ڕوویدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، تەنکییەکی گاز لەسەر باڵەخانەیەکی گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی تەقییەوە و ئاگر لە سەربانی باڵەخانەکە بەربوو.

هۆکاری ئاگرەکە بۆ لەحیمکاری وەستایەک لە تەنکییە گازەکە دەگەڕێتەوە کە گیانلەدەستدانی وەستاکەشی لێکەوتەوە.

قوربانیکردن بۆ دەستگیرۆیی هەژارانە لە جەژنی قورباندا
پێشت قوربانیکردن بۆ دەستگیرۆیی هەژارانە لە جەژنی قورباندا
حزبوڵا کوژرانی فەرماندەیەک و سێ چەکداری حزبەکەی ڕاگەیاند
دواتر حزبوڵا کوژرانی فەرماندەیەک و سێ چەکداری حزبەکەی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار