ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە



ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە، تیایدا گفتوگۆ لەسەر پرسێکی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و سەرژمێری دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدادو کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەخرێتەڕوو.

لە تەوەری دووەمدا، گفتوگۆ لەبارەی دانانی دوو گۆڕەپانی گومرگی لە پارێزگای دیالە و موسڵ دەکرێت، لە تەوەری سێیەمدا، بابەتی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

هاوکات، لە تەوەری چوارەمدا باسی ئامادەکارییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکرێت.

 

حزبوڵا کوژرانی فەرماندەیەک و سێ چەکداری حزبەکەی ڕاگەیاند
پێشت حزبوڵا کوژرانی فەرماندەیەک و سێ چەکداری حزبەکەی ڕاگەیاند
فەخری کەریم ناوەڕۆکی کۆبوونەیەکی مەسعود بارزانی و هێرۆخان ئاشکرا دەکات
دواتر فەخری کەریم ناوەڕۆکی کۆبوونەیەکی مەسعود بارزانی و هێرۆخان ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار