دوای دابەزینی نزیكەی 100 دۆلار لە نرخەكەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەوە.
لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا- ئۆكراینا، نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و ئەمساڵیش دوای گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی فەلەستین و مەترسی فراوانبوونی بەرەو ئێران، زیاتر نرخەكەی بەرزبووەوە، بەجۆرێك لەمێژوودا وێنەی نەبووە و نرخی یەك ئۆنسە زیاتر لە 2 هەزار و 400 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام دواتر لە نزیكەی 2 هەزار و 300 دۆلار تاڕادەیەك جێگیربوو.
دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ جارێكی دیكە بەربوونەوەی تۆماركردۆتەوە، دوای ئەوەی لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو و سەرەتای ئەم هەفتەیە یەك ئۆنسە نزیكەی 100 دۆلار دابەزیبوو.
ڕاشیگەیاند، ئێستا نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتەوە 2 هەزار و 314 دۆلار و بەوەش نرخی یەك لیرەی 21 بووە بە 483 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 553 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 483 هەزار و عەیاری 18 بە 412 هەزار دینارە.