سەرۆكی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان دەچێتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیرانەوە پێشوازی لێ دەكرێت و لە وەسفی ئەو پێشوازییەشدا دەڵێت: خاوەنی كۆتا پلەكانی بڕوانامەی سیاسەت و خۆنەویستی و خزمەتكردنی خاك و گەلەكەی وەرگرتووە، دەشزانم وردبین و لەسەرخۆیە لە بڕیاردان و گوفتارەكانیدا، هەربۆیە وەسفی قوباد تاڵەبانی دەكات بەوەی، ڕێك “مامی بچوكە” دادە هێرۆی خەمخۆری سەرجەم چین و توێژەكانە.
عومەر جەبار، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە دەڵێت: هەم برا هەم سەركردە، هەم دیاری مام، هەم بۆن و بەرامەی دادەی خۆشەویستمان، چی كۆكراوەی سیفاتی جوانە لەم كەونەدا تێیدا كۆبۆتەوە، ناوێكە خۆشەویستی هەمووانە ئەویش (قوباد جەلال تاڵەبانی)یە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی قوباد تاڵەنی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانم كرد.
عومەر جەبار لە وەسفی قوباد تاڵەبانیدا دەڵێت: ڕاستە دەمێكە دەزانم پیاوی حكومڕانی و سەركردە و سیاسییەكی بەسەلقەو خاوەن ویقارێكی زۆرە، دەشزانم ئەو خاوەنی كۆتا پلەكانی بڕوانامەی سیاسەت و خۆنەویستی و خزمەتكردنی خاك و گەلەكەی وەرگرتووە، دەشزانم ووردبین و لەسەرخۆیە لە بڕیاردان و گوفتارەكانیدا، ڕێك مامی بچوكە” دادە هێرۆی خەمخۆری سەرجەم چین و توێژەكانە، بۆیە لەگەڵ هەر بینینێكی بۆمن خوێندنگەیە، چی خوێندنگەیەك ئەو زانكۆیەی بڕوانامەكەی لە پێشەنگی هەموو دنیایە، بە مانای وشە ئەو سەركردە و حكومڕانە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “سوپاس بۆ ئەو لوتف و نەجابەت و خەمخۆرییانەی ئەمڕۆ بۆ بەندە و كورتەباڵاكانت دەربڕی و پێیدەزانین، وەك هەمیشە تۆی كاك و براگەورەم پاناگەیەك بووی بۆ ئارامیمان، بۆیە دەڵێم تادوا هەناسەم یەكێتیم و یەكێتیم و ماڵی مامیش قیبلەگای سیاسیمە و شوێنگەی هیوا و هەناسە ساردییەكانی كورتەباڵاكانە بۆ بەدیهێنانی ئاواتەكانمان”.