وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی خەرجی و داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و جەختدەكاتەوە، كە زیاتر لە 3 ترلیۆن دیناری بۆ مووچە بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی خەرجی و داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، كە بەپێی خشتەكە كۆی داهات لەو ماوەیەدا زیاتر لە 42 تریلیۆن و 725 ملیار دینار بووە، خەرجییەکانیشی 37 تریلیۆن و 143 ملیار دینار بووە، بەو پێیەش حکومەت دوای خەرجییەکان 5 تریلیۆن و 582 ملیار دیناری بۆ ماوەتەوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لە كۆی خەرجییەكان بڕی 26 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە بووە، خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانیش لەو چوار مانگەدا زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بووە، کە 91٪ی بۆ مووچە بووە.
وەك لە خشتەكەدا ڕوونكراوەتەوە، لەو چوار مانگەدا بڕی 3 تریلیۆن و 225 ملیار و 620 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەكراوە.
بەپێی خشتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەو چوار مانگەدا خەرجییەکان بەمشێوەیە بوون:
خەرجیی بەردەوام: 33 تریلیۆن و 718 ملیار دینار
خەرجیی وەبەرهێنان: 3 تریلیۆن و 424 ملیار دینار
خەرجییەکان بەپێی وەزارەت و دامەزراوەکان:
وەزارەتی دارایی: 8 تریلیۆن و 553 ملیار دینار
ناوخۆ: 4 تریلیۆن و 342 ملیار دینار
پەروەردە: 3 تریلیۆن و 549 ملیار دینار
ئەنجوومەنی وەزیران:3 تریلیۆن و 186 ملیار دینار
کار و کارووباری کۆمەڵایەتی: 2 تریلیۆن و 146 ملیار دینار
تەندروستی: 2 تریلیۆن و 50 ملیار دینار
بەرگری: 2 تریلیۆن و 652 ملیار دینار
کارەبا: 1 تریلیۆن و 446 ملیار دینار