سەرباری ئەوەی بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام نرخەکەی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات.
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 279 ملیۆن و 109 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 246 ملیۆن و 569 هەزاری حەواڵە و 32 ملیۆن و 540 هەزاریشی بە نەخت بووە.
سەرباری زۆریی خستنەڕووی دۆلاری نەخت، بەڵام نرخەکەی لە بازاڕدا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆ 100 دۆلار لە هەولێر و سلێمانی بە 147 هەزار و 400 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بەغداش بە 147 هەزار و 500 دینارە.