هاتووچۆی دهۆک بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڕیاری دا



هاتووچۆی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئاگادار دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “15 ڕۆژ مۆڵەتتان هەیە، لە دوای ئەو وادەیە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا دەگیرێت”<

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەین کە ئۆتۆمبێلەکانیان بێسەرەتان یان مانیفێستی ئۆتۆمبێلەکانیان بە ناویانەوە نەبێت 15 ڕۆژ مۆڵەتیان هەیە، لەدوای ئەو وادەیەوە دەستیان بەسەردادەگیرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێمەوە، چەندین جار هۆشداری بە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دراوە و چەندین هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنیش ئەنجامدراون، بەڵام تا ئێستا ئەو کێشەیە بە تەواوی یەکلایی نەکراوەتەوە.

 

مەسرور بارزانی: پەتاتەی کوردستان خواستی زۆری لەسەرە
پێت مەسرور بارزانی: پەتاتەی کوردستان خواستی زۆری لەسەرە
سزای لە سێدارەدانی مامۆستا ئایینییەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمکرایەوە
دوات سزای لە سێدارەدانی مامۆستا ئایینییەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمکرایەوە
پەیوەندیدار