تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد



لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك، تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە و بە فیشەك بریندار كراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلسی سەرا كرد و دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتبار بووە .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تۆمەتبار ( ن ، ح ، ر لە دایكبووی 1996 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

مالیکی و شیعەکان ترسییان لە بەهێزبوونی سودانی هەیە
پێت مالیکی و شیعەکان ترسییان لە بەهێزبوونی سودانی هەیە
چۆن ئاژەڵێکی گونجاو بۆ قوربانی هەڵدەبژێریت؟
دوات چۆن ئاژەڵێکی گونجاو بۆ قوربانی هەڵدەبژێریت؟
پەیوەنیدر