وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک وەریدەگرن.
بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی کە دوێنێ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن: (وەزارەتی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، ب. گشتی ڕەگەزنامە، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری دارایی مافی مرۆڤ).
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار ئەمڕۆ سێ شەممە دەستپێدەكات و ڕۆژی پێنج شەممە كۆتایی دێت، بەپێی ئەو خشتەیەی کە بڵاوکراوەتەوە خانەنشینی سەربازی تێدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی پارەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی نیسان-یشیان وەرنەگرتووە.