عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بە خەڵك-ی ڕاگەیاند ، پێنجشەممە و شەممەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگی ٣ی ٢٠٢٤ دابەشدەکرێت.
نوێنەری گشتی وانەبێژان ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن،لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
نوێنەری گشتی دەلێت ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ٣٧ هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی ١٥ ملیار دینارە .
عەلی رەئووف سەبارەت بەدامەزراندن و هەمیشەیی بوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەلێت، تەنها یەک رێگە هەیە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ، رێگەکە ئەوەیە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ناو زانیارییەکانیان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ، وەزارەتی دارایی لەرێگەی خۆیەوە لە رێگەی تیمی دیوانی چاودێری عێراق وەردبینی دەکات بەو زانیارییانەی بۆی هاتووە ، دوای ئەو داواکارییە دەنێرێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، و سودانی دەسەلاتی دامەزراندنی ئەو مامۆستایانەی هەیە.