پارتی چاكسازی توركمان ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆمارکرد بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.
مونا قەهوەچی جێگری سهرۆكی پارتی چاكسازی توركمان ڕایگەیاند، سهرهڕای نیگهرانییهكانمان وەک نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی خۆمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد، و سەرکەوتوو دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.
مۆنا قەهوەچی وتیشی” پشتیوان بەخوای گەورە و سەرجەم هاووڵاتیانی ئازیزی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە، سەرکەوتوو دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان”.
بە پێی ئەو وادەیەی پێشتر دیاریکرابوو، ئەمڕۆ (١٠ی حوزەیران) ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، بەڵام دوای بایکۆتکردنی پارتی و راگرتنی کارەکانی کۆمیسیۆن هەڵبژاردن دواکەوت و تا ئێستاش بە فەرمی ڕۆژێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە دیاری نەکراوە.