خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا



وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 5ی سەرجەم وەزارەتەكانی ڕاگەیاند.

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 5ی ڕاگەیاند، كە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە دەستپێدەكات و ڕۆژی پێنج شەممە كۆتایی دێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بڕی ( ٤١٩,١٩٠,٠٠٠ ) ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، هەر کات تەمویلەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری ، دەست بەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

خانەنشینی سەربازی ناوی لە هیچکام لە لیستەکاندا نەبوو
پێت خانەنشینی سەربازی ناوی لە هیچکام لە لیستەکاندا نەبوو
بۆ وەرگرتنی منداڵان لە باخچەكان و پۆلی یەكەمی بنەڕەتی بریاردرا
دوات بۆ وەرگرتنی منداڵان لە باخچەكان و پۆلی یەكەمی بنەڕەتی بریاردرا
پەیوەنیدر