ئاگرێك لە نزیك قەڵای هەولێر كەوتەوە



ئەمشەو، كە دواین شەوی ساڵی ٢٠٢٢ە و لە شوێنە گشتییەكانی دەورووبەری قەڵای هەولێر هاووڵاتیان بۆ كات بەسەربردن كۆبوونەتەوە، بەهۆی یاری ئاگرینەوە ئاگر كەوتەوە.

پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، ئاگرەكەی نزیك قەڵای هەولێر بەهۆی یاریە ئاگرینەكان كەوتەوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.

ڕاشیگەیاند، هەندێ زیانی ماددی بەهۆی قەرەباڵغی ناو بازاڕ و ناو نافوڕەی بەر چایخانەكان كەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

جەختیشی كردەوە، كە لە ئێستادا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە.

بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
پێشت بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
ڕێباز حەملان: مووچە بەردەوام لە كاتی خۆی دەدرێت
دواتر ڕێباز حەملان: مووچە بەردەوام لە كاتی خۆی دەدرێت
پەیوەندیدار