هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان وێستگەی بازیان-ڕانیە کرایەوە



هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان وێستگەی بازیان- ڕانیە کرایەوە و وەزارەتی کارەبا دەڵێت، هێڵەکە توانای گواستنەوەی کارەبایەکی زیاتری هەیە.

ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا، هێڵی 132کەی ڤی لە نێوان وێستگەی بازیان- ڕانیە کرایەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە پڕۆژەکە بە دانانی نزیکەی 300 تاوەر بە درێژایی 100 کیلۆمەتر، کارەبا لە وێستگەی بازیان بۆ ڕانیە بە تێچوونی نزیکەی 32 ملیار دینار لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێ کراوە.

جێگری سەرۆک وەزیران بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەستخۆشی لە وەزارەتی کارەبای کرد و کەمال محەمەد، وەزیری کارەباش باسی لە گرنگیی هێڵەکە بۆ دانیشتوانی دەڤەرەکە کرد کە توانای گواستنەوەی کارەبایەکی زیاتری هەیە.

پڕۆژەکە کێشەی ڤۆلتیەی کارەبای ناوچەکە چارەسەر دەکات و توانای گواستنەوەی کارەبا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین زیاد دەکات.

حكومەتی عێراق مووچەی خانەنشینان زیاد دەكات
پێت حكومەتی عێراق مووچەی خانەنشینان زیاد دەكات
یەکێتی زانایان بۆ حاجییان: قوربانییەکانتان لە کوردستان سەرببڕن
دوات یەکێتی زانایان بۆ حاجییان: قوربانییەکانتان لە کوردستان سەرببڕن
پەیوەندیدار