بە هۆی زۆربوونی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان حەوت ڕێنمایی بڵاوکردەوە.
لە دوای کۆتاییهاتنی وەرزی بەهار و لە دەستپێکی وەرزی هاوینەوە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە.
هەر بەو هۆیەشەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەھۆی زۆرى باران بارينى ئەمساڵ و بەرزبوونەوەى رێژەی ئاوی بەست و جەم و بەنداوەكان به باشمان زانى جەند ڕێنماییەك بڵاو بكەینەوە تاكو هاووڵاتيیان تووشى هيچ مەترسییەكی گيانى و ماڵی نەبنەوه.
ڕێنماییەکانیش بریتین لە:
١- نابێت به هيچ شێوەیەك پوش و پەڵاش پێش ماڵ ياخود له دەشت و دەر و له گۆڕستان و باخ و بێستانەكان ئاگری تێ بەر بدەن، چونكه دەبێتە ھۆی ڕووداوى گەورەی ئاگر و زيان به دەورووبەر دەگەینێت.
٢- نابێت له كاتى گەشت و سەيران ئاگر له دەشت و چيا و شوێنی گشتی بكرێتەوه كه قەبارەى ئاگرە گەوره بێت يان پاشماوەى ئاگر بەجێ بھێلین، چونكه بەھۆی باوە ئەو ئاگرە بڵاودەبێتەوە.
٣- فڕێنەدانی جگەره و بەجێ نەھێشتنی پاشماوەی خەڵوزى نێرگەلە.
٤- بەكارنەھێنانی يارى ئاگرین له كاتى سەيران به تايبەتى لە لایەن منداڵان.
٥-نيشاندانان و تەقەنەكردن به چەكى ئاگرین به تايبەت له دەشت و پێ دەشتەكان.
٦- فڕێنەدانى بتڵی شووشه و دەبەى ئەو پاشماوه ياخود ماده سوتێنەرەكان وەک گاز و بەنزين و نەوت و ئەو ماده جەلییانەی بۆ گەشانەوەى خەڵوز (رەژوو) به كاردێن.
٧- نابێت شۆفێری دەراسه له ناو دەغڵ و پاوان دەراسەكەی چاك بكات يان لەحيم و كۆسەرە بەكار بھێنێت ياخود ئاگر بكاتەوە به مەبەستى نان وخواردن دروست كردن.