مووچەی مانگی نیسانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گەیشت و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی 344 ملیار و 875 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.