مێرمنداڵێک بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا



مێرمنداڵیک بە هۆی هەورە بروسکەوە لە گوندێکی سنووری کفری گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، سامان سەرتیپ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی شەهید خالید، لە کفری ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەورە بروسکە لە مێرمنداڵێکی 14 ساڵانی دا و بە هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستەڕوو کە مێرمنداڵەکە ناوی شێرکۆ نوعمانە و دانیشتووی گوندی قوڕیچایی سەر بە قەزای کفریە.

لە دوێنێیوە ئاسمانی زۆەبری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بووە بە هەور و هەورە بروسکە و ڕەشەباش زۆربەی ناوچەکانی گرتووەتەوە.

نە هەڵبژاردن کرا و نە وادەی نوێش دیاری کراوە
پێت نە هەڵبژاردن کرا و نە وادەی نوێش دیاری کراوە
دابەزینی نرخی زێڕ بەردەوامە
دوات دابەزینی نرخی زێڕ بەردەوامە
پەیوەندیدار