دابەزینی نرخی زێڕ بەردەوامە



داکشانی نرخی زێڕ بەردەوامە، ئەویش دوای ئەو دابەزینە گەورەیەی کە هەفتەی ڕابردوو تۆماری کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی زێڕ دەستی بە دابەزین کردەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک بۆ دوو هەزار و 287 دۆلار دابەزی، ئەویش دوای ئەوەی تا دوو هەزار و 301 دۆلار بەرزبووەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی نەوت تا ڕادەیەک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و ئەمڕۆ دووشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بوو بە 79 دۆلار و 79 سەنت.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 75 دۆلار و 65 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

مێرمنداڵێک بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا
پێشت مێرمنداڵێک بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دارەتووی هەولێر کەوتووەتەوە
دواتر ئاگرێکی گەورە لە سنووری دارەتووی هەولێر کەوتووەتەوە
پەیوەندیدار