فرۆکەخانەیەکی نوێ لە هەرێم دروستدەکرێت



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم پرۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دهۆکی ڕاگەیاند

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، پێداچوونەوە بە ماستەرپلانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆکدا کراوە و جێبەجێ دەکرێت.

پێشتر فەرمانگەی میدیاو زانیاری لەزاری عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک بڵاویکردبووەوە، نەخشەسازیی كۆنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك، كە پێشتر دانرابوو، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، گۆڕانكاری تێدا كراوە و نەخشەیەكی نوێی بۆ دانراوە. ئێستا حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی كردەیی پرۆژەكە، كار لەسەر ئەو نەخشەسازییە دەكات.”
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە دوو قۆناغ رۆژەکە جێبەجێ دەکات، ئێستا کاری نەخشەسازی و پێداچوونەوە بە پرۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك تەواو بووە و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەولەتی دهۆک لەسەر ڕووبەری هەزار هێكتار زەوی، بە گوژمەی 12 ملیۆن و 832 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.”
پرۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك، بە هۆی قەیرانی داراییەوە لەڕابردوودا كارەكانی وەستا، بەڵام لە مانگی ئەیلوولی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پرۆژەكەی كرد و ڕایگەیاند: “پێویستە دەست بە كاركردن لەو پرۆژەیەدا بكرێتەوە.”
پارێزگای دهۆك یەكێكە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەیەكی گرنگی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی توركیا و سوریایە، كە جووڵەی بازرگانیی و زیادبوونی بەردەوامی دانیشتووانی هەیە. بە تەواوبوونی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك، گەشەیەكی زیاتری بازرگانی بەخۆیەوە دەبینێت، هاوکات دەبێتە سێهەمین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، لەدوای فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە.

ئۆباما داوای لە مام جەلال کرد بکشێتەوە، بەڵام پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بابەتەکەی گۆڕی
پێشت ئۆباما داوای لە مام جەلال کرد بکشێتەوە، بەڵام پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بابەتەکەی گۆڕی
پرۆژەی تاکسی مەتر چییە؟
دواتر پرۆژەی تاکسی مەتر چییە؟
پەیوەندیدار