ماکرۆن پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات



ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی یەکشەممە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ڕاگەیاند و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد، دوای ئەوەی ڕاستڕەوی توندڕەو لە هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ئەوروپادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ماکرۆن لە وتارێکدا بۆ گەلی فەڕەنسا ڕایگەیاند، خولی یەکەمی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ٣٠ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت و خولی دووەمیش لە ٧ی تەمموز بەڕێوەدەچێت.

ماکرۆن لە وتارەکەیدا دانی بەوەدانا، کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ئەوروپا “ئەنجامێکی باش نییە بۆ ئەو لایەنانەی بەرگری لە ئەوروپا دەکەن، و لە بەرژەوەندی حکومەتدا نییە”.

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەدا کە “سەرهەڵدانی ناسیۆنالیستەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپادا مەترسییە بۆ سەر وڵاتەکەمان و ئەوروپا”.

گروپەکانی پارتی گەلی ئەوروپا (ڕاست)، لەگەڵ سۆسیالیستەکان، دیموکراتەکان، و “ئەوروپا نوێ بکەرەوە” (ناوەندگەرەکان و لیبراڵەکان) پێکەوە زۆرینەیان لە پەرلەمانی ئەوروپا بەدەستهێنا، سەرەڕای پێشکەوتنی بەرچاو لەلایەن هێزە ڕاستڕەوەکانی توندڕەوەوە، بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی کە بڵاوکراونەتەوە لەلایەن پەرلەمانەوە .

ئەم پارتانە بە 181 کورسی بۆ پارتی گەلی ئەوروپا و 135 کورسی بۆ سۆسیالیست و دیموکراتەکان و 82 کورسی بۆ نوێکردنەوەی ئەوروپا، بەمەش هاوپەیمانێتییەکی نوێ پێکدەهێنن کە لە کۆی 720 کورسی 398 کورسییان بەدەستهێنا.

پرۆژەی تاکسی مەتر چییە؟
پێت پرۆژەی تاکسی مەتر چییە؟
هەرێم و بەغدا ڕیککەوتنیان نەکرد
دوات هەرێم و بەغدا ڕیککەوتنیان نەکرد
پەیوەنیدر