گەرمای هاوین لە ووڵاتانی ڕۆژهەلات هەمیشە زۆر بەتین و بێزاركەرە هەروەها كەمی كارەبا و فێنككەرەوەش زیادەتر بێزاركەرە، بەم رێگایانە دەتوانرێت كەمێك رێ لەو گەرمایە بگیرێت بۆ ناو ماڵەكان:-
- داخستنی پەنجەرە و پەردە دایانەوە:- هەمیشە 30%ی گەرمای ناو ماڵەكان لە پەنجەرەوە دێتە ژوور، بۆیە پەنجەرە و پەردە بكەرە ڕێگر لەبەردەم هاتنی گەرما بۆ ژوورەوە.
- بەكارهێنانی پانكە بە شێوەیەكی جیاواز:-كاتێ پانكە بەكار دەهێنیت دەفرێكی گەورە سەهۆڵاو لە سوچێكی ژوورەكە دابنێ تاوەكو هەوایەكی فێنك بێت نەك هاڵاوی گەرمی.
- داخستنی دەرگای ژوورەكان وەك لە كردنەوەیان:- بەتایبەت ئەو ژوورانەی لێی دەنوین بۆ ئەوەی گەرمای نیوەڕوان نەچێتە ژوورەوە و گەرمتر نەبن.
- گۆڕینی دۆشەك و سەرینەكانتان: -گۆڕینی دۆشەك و سەرینی خوری لە هاویناندا چونكە بەكارهێنانی سەرین و راخەری خوری یا قەدیفە كەشەكە گەرمتر دەكات بەڵكو هەوڵ بدەن لە جۆری لۆكە بەكاربهێنن تا رێگر بێت لە گەرم بوونی جەستە.
- هەوڵبدە نمرەكانی گەرمی لەش كەمبكەرەوە وەك لە گەرمی ماڵەكەت: – گەرمی جەستە بە خواردنەوەی ساردەمەنی و بەكارهێنانی جلی تەنك گەرمی جەستە كەمدەكاتەوە.
- سوود بینین لە گۆرینی هەوا لە چێشتخانە و گەرماودا: -بەم شێوازە دەكرێت ئەو هاڵاوە گەرمیە لە ناو ماڵەكەتدا ببەیتە دەرەوە.
- بەكارهێنانی سەرین كە كیسەی ئاوی ساردی تێ بكرێت: – بەكارهێنانی كیسەی ئاوی سارد یا جێلی سارد لەناو گۆشە و سەریندا و پاشان بەكارهێنانی بۆ پشت گەرمی جەستە دادەبەزێنێت و مێشك ئارام دەكاتەوە.
- كردنەوەی پەنجەرە لەشەواندا پێش نوستن: – هەمیشە پێش نوستن یەك دوو كاژێر پێش نوستن پەنجەرەكان بكەرەوە بۆ ئەوەی هەوایەگ بگۆرێ و پاشان دایبخەرەوە.
- گۆڕینی گڵۆپەكانی ماڵەكەت: – بەكارهێنانی گڵۆپی لید و لابردنی ئەو گڵۆپانەی كارەبایان زۆر دەوێت چونكە گەرمی زۆرتر دەردەدەن.
- خواردنەوەی ئاو: – بە هۆی گەرمیەوە جەستە ئارەقەیەكی زۆر دەردەدات بۆیە پێویستە ئاوێكی زۆر بخۆیتەوە تا جێی بگرێتەوە هەروەها گەرمی لەش كەمبكاتەوە.