لە پارێزگای هەولێر بڕیار درا لە ڕۆژانی جەژندا بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، قوربانی لە سەربڕینخانەكان بكرێت و پارێزگاری هەولێر دەڵێت: ته‌واوی كاره‌بای بیره‌كانی ئاو به كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ببه‌سترێته‌وه.
پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزی كرد .
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جه‌خت له خۆپارێزیی له نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان كرایه‌وه، له‌و ڕوانگهیە‌وه‌ی له ڕۆژانی جه‌ژندا، هاووڵاتییان وه‌ك پابه‌ندییه‌كی ئایینی پڕۆسه‌ی قوربانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش داوا كرا هاووڵاتیان ڕوو له سه‌ربڕخانه بكه‌ن، تاكو له‌وێ پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان بكرێت و پاشماوه‌ی قوربانییه‌كه‌ش به شێوازی تایبه‌ت و رێ و شوێنی ته‌ندروستی فڕێ بدرێت.
سەبارەت بە كەمئاوی، ئاماژە بەوەكراوە، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ته‌واوی پاڵپشتیی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راگه‌یاندووه و بڕیاریش درا ته‌واوی كاره‌بای بیره‌كانی ئاو به كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ببه‌سترێته‌وه و كاره‌بای پێویستیان بۆ دابین بكرێت.
بابه‌تی گه‌شتوگوزار ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ پێشوازی كردن له گه‌شتیاران له بازگه‌كان كرده‌وه، داواشیكرد هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.
هه‌روه‌ها شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه پارێزی ڕاسپێردران، كه له ڕۆژانی جه‌ژن و پشوو زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی قوربانیی له گه‌ڕه‌كه‌كان به زووترین كات كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تای جۆراوجۆر.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند، ته‌واوی تیمه‌كانی ته‌ندروستی و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ له رۆژانی جه‌ژن و پشوو ئاماده بن و ئێشكگربن و له خزمه‌تی هاووڵاتییاندا بن، هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی له رێگه‌ی تیمه‌كانییه‌وه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له ئاماده‌باشیدا بن.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه له رۆژانی جه‌ژندا سه‌ربڕخانه‌ی هه‌ولێر كراوه ده‌بێت و له خزمه‌تی هاووڵاتییاندا ده‌بێت، تاكو پڕۆسه‌ی قوربانیكردنی به شێوازێكی ته‌ندروست ئه‌نجام بدرێ.